بە گوژمەی زیاتر لە ٩٣٨ ملیۆن دینار، لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی ئەڵڵایی، پرۆژەی دروستکردنی شۆستە و قیرتاوکردنی گەڕەکەکانی شارۆچکەی ئەڵڵایی جێبەجێ دەكرێت.
ئەو پرۆژەیە بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی ئەندازیاران و ستافی هونەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی و ئەندازیاران و ستافی هونەریی سەرۆکایەتیی شارەوانیی ئەڵڵایی جێبەجێ دەکرێت.
ئەمەش لە كاتێكدایە هەفتەی ڕابردوو وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ساسان عەونی، ڕایگەیاند: “لە ماوەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان تەنیا لەسەر داهاتی فەرمانگەكانی شارەوانی، بە گوژمەی ٢٩ ملیار و ٨٣٩ ملیۆن و ٧٢٠ هەزار دینار، پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری پارێزگەی سلێمانی جێبەجێ كراون”.