سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

نۆ پرۆژەی وەبەرهێنان لە کفری جێبەجێ دەکرێن

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەبەرهێنانی گەرمیان رایگەیاند، لە قەزای کفری ژمارەیەک پرۆژەی وەبەرهێنان لە بوارەکانی (بازرگانی، کشتوکاڵی، پیشەسازی، نیشتەجێبوون، وەرزش) دەکەونە بواری جێبەجێکردنەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوی وەبەرهێنانی گەرمیان، نۆ پرۆژە لە سێکتەرە جیاوازەکاندا لە قەزای کفری دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە کە ئەم پرۆژانە دەبنە هۆکاری رەخساندنی هەلی کار و بوژاندنەوەی ئابووری لە قەزکەدا .

ئاماژە بەوەشدراوە، پرۆژەکان لە ئێستادا لە قۆناغی ڕایکردن و وەرگرتنی مۆڵەت دایە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیانەوە پرۆژەکانیش خۆی لە (بازرگانی و کشتوکاڵی و پیشەسازی نیشتەجێبوون و وەرزش) دەبینێتەوە .

ئەمە جگە لەوەی لە ماوەی رابردوودا سێ پرۆژەی دیکە لە قەزاکە کەوتنە بواری جێبەجێ کردنەوە و لە ئێستادا بە گوژمەی نزیکەی 100 ملیۆن دۆلار، کاریان تێدا دەکرێت.