وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، سباستیان لیكۆرنو، وەزیری بەرگری فەرەنسا سەردانی هەرێمی كوردستان بكات و لەمیانەی سەردانەكەشیدا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.
لەوبارەیەوە سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەماڵپەری كەی دی پی راگەیاندووە:بڕیارە ئەمڕۆ سباستیان لیكۆرنو، وەزیری بەرگری فەرەنسا سەردانی هەرێمی كوردستان بكات و لەو سەردانەدا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان دیدار و كۆبوونەوە ئەنجام بدات.
گوتیشی: بڕیارە وەزیری بەرگری فەرەنسا لەمیانەی سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان كۆمەڵێك پرس لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان تاوتوێ بكات.
هەرەوەها ماڵپەڕی لێ فیگارۆی فەرەنسی بڵاویكردۆتەوە كە سباستیان لیكۆرنو، وەزیری بەرگری فەرەنسا رۆژی سێشەمە بە سەردانێكی فەرمی دەگاتە هەولێر .
previous post
next post