چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

کەشناسی رەوشی کەش و هەوای راگەیاند

عەلی جابر زیادی ،شارەزای بواری كەشناسی ئەمڕۆ سێشەممە پێشبینی كرد كە كەش و هەوای عێراق بەهۆی هەڵكردنی بای مامناوەندەوە تا كۆتایی ئەم مانگە، ئاسایی ببێتەوە.
زیادی لە لێدوانێكیدا بۆ میدیای عێراق ئاماژەی بەوەدا كە بەهۆی هەڵكردنی بای مامناوەندی باكووری ڕۆژئاوا، كەشوهەوای ئاسایی هاوین دەگەڕێتەوە، كە لە سبەی چوارشەممەوە دەستپێدەكات و لە ڕۆژی پێنجشەممە و ڕۆژانی دواتر چالاك و چڕتر دەبێتەوە .
زیادی لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: لە ماوەی داهاتوودا كەشوهەوا بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت و ڕەنگە پێش كۆتایی ئەم مانگە خاوبوونەوەی با بگەڕێتەوە.
هاوكات بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە ..
ئەمڕۆ سێ شەممە 18- 7- 2023
كەش/ بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت. 
پلەكانی گەرما / نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوی رۆژی پێشوو.
خێرایی با / 10 – 20  كم/س, لە هەندێ كاتدا خێرایی با زیاد دەبێت بۆ سەرووی 20كم/س
ئاراستەی با / باكوری خۆرئاوا
مەودای بینین / 8 – 10 كم
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی چوار شەممە 19- 7- 2023
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
پلەكانی گەرما / نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوی ئەمرۆ.
خێرایی با / 10 – 20  كم/س, لە هەندێ كاتدا خێرایی با زیاد دەبێت بۆ سەرووی 20كم/س
ئاراستەی با / باكوری خۆرئاوا
مەودای بینین / 8 – 10 كم 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 42 
سلێمانی : 41
دهۆك : 41
كەركوك : 45
هەڵەبجە : 43
زاخۆ : 43
سۆران : 41
گەرمیان : 46
بەشی پێشبینی /  18- 7- 2023