نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە باکو ـی پایتەختی ئازەربایجان و ئەمڕۆ لەگەڵ ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی فڕۆکەوە گەیشتە باکو و ” لەلایەن عەلی ئەحمەدۆڤ، جێگری سەرۆکوەزیرانی ئازەربایجان، هەروەها باڵیۆزی عێراق لە ئازەربایجان و باڵیۆزی ئازەربایجانیش لە عێراق پێشوازیی لێکرا”.