سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

باندێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان راگه‌یاندراوێكی له‌سه‌ر ده‌ستگیركرانی 3 كه‌س به‌تۆمه‌تی كڕین و فرۆشتن به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر بڵاوكرده‌وه‌.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م17ی7ی2023، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی  نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان بڵاویكرده‌وه‌: دوای بەدواداچوونی ورد و وەرگرتنی رێکاری یاسایی، لە 17ی7ی2023، توانیان سێ کەس دەستگیربکەن کەکاری کڕین و فرۆشتن بەماددەی هۆشبەر دەکەن، راشیده‌گه‌یه‌نن: لەکاتی دەستگیرکردنیان بڕی نیو کیلۆ لەمادەی کریستاڵ و بڕێک لەمادەی ماریجوانایان لەدەستگیرا، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە و ڕووبەروی یاسا دەکرێنەوە.