چواس خالید – هەولێر
له‌سه‌ر بودجه‌ی پارێزگا ڕه‌زامه‌ندی درا به خه‌رجكردنی بڕی دوو سه‌د ملیۆن دیناری عێراقی، بۆ دابینكردنی پێداویستی و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قه‌ڵای مێژوویی هه‌ولێر، كه یه كێكه له شوێنه مێژووییه‌كانی لیستی كه‌له‌پوری جیهانی.
به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی پارێزگای هه‌ولێر، دوای ژێرخاككردنی كاره‌بای قه‌ڵات له پێناو جوانتر نیشاندانی سیماكه‌ی، ئێستا ده‌ستكراوه به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قامی سه‌ره‌كی نێو قه‌ڵات و بڕیاره له ماوه‌یه‌كی نزیكدا، له‌سه‌ر قەڵاتی هه‌ولێر چه‌ندین چێشتخانه و چایخانه بكرێنه‌وه.
بە پێی ماستەر قەڵای هەولێر موتێل و چێشتخانە و كافتریای تێدا دەبێت، كە سوود لە خانوەكانی وەردەگیرێت و ئێستاش هەندێك خانوو دابەش كراون.
ئه‌و قه‌ڵایه به بەرزیی 32 مەتر و ڕووبەرە 10 هێكتارە شێوە نیمچە هێلكەییەكەی، لە چەقی پارێزگای هه‌ولێر هه‌ڵكه‌وتووه. دوو دەروازەی سەركەوتنی هەیە كە لە سەرەوە شەقامێكی ڕاستەڕێ بەیەكیان دەگەیەنێت. جگه له حه‌مام و ته‌كییه و مزگه‌وت و چه‌ند دووكانێك، ٥٠٠ خانوو به‌سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی تەكیە و تۆپخانە و سەرا، دابه‌ش بوونه، كه هه‌موان به كه‌رپووچی خۆماڵی و قسڵ دروست كراوون و هه‌ر یه‌كێكیان مێژوویه‌كی درێژی له ناخیدا هه‌ڵگرتووه.
قەڵاتی هەولێر به تەمەنی شەش هەزار ساڵییه‌وه، به یەكێك لە كۆنترین شارەكانی جیهان دێته هه‌ژمار، كه تا ئێستا ژیان تێیدا بەردەوام بووه، ئه‌و قه‌ڵایه له ساڵی ٢٠١٤، به هه‌ژده دەنگ، لە كۆی بیست و یه‌ك ئه‌ندامی یونسكۆ له قه‌ته‌ر، ناوی چووه نێو لیستی كه‌له‌پوری جیهانی و لە دووی تشرینی دووه‌می هه‌مان ساڵ، لە لایەن نوێنەری یونسكۆ “ئێرینا بۆكۆڤا” شەهادەی چوونی قەڵاتی هەولێر بۆ ناو لیستی كەلەپوری جیهانی، بە نیچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئه‌وكاتی حكومەتی هەرێمی كوردستان درا و به‌وه‌ش قه‌ڵات تاكه شوێنه له كوردستان ناوی له لیستی كه‌له‌پووری جیهانی دا هه‌بێت.
مێژووی قەڵاكە
قەڵای هەولێر لە ئەنجامی كەڵەكەبوونی سروشتیانە و پاشماوەی شارستانیەتە یەك بەدوای یەكەكانە كە مێژووەكەی بۆ شه‌ش هەزار ساڵ دەگەڕێتەوە. سەرەتای دەستپێكردنی ژیان لەو قەڵایە لە سەردەمی کۆیلایەتییدا بووە، ئەو سەردەمەی كە خەڵك لە شارۆچكەكاندا خڕ بوونەوە و فێری پێكەوە ژیان بوون، بۆیە بە یەكێك لە كۆنترین شوێنی نیشتەجێبوون بە بەردەوامی لە جیهاندا هەژمار دەكرێت كە بەڵگەی شارستانییە یەك بەدوای یەكەكان لەخۆ دەگرێت. لەوانە” سۆمەرییەكان، ئەكەدی، بابلی، ئاشویەكان، فارسەكان، یۆنانی، ئیسلامی لەگەڵ عوسمانییەكان”.
لە ئێستا دا یەكەمین ئاماژەی ناوی هەولێر دەگەڕێتەوە بۆ دوو پارچە تابلۆی قوڕینی “ئیبلا” لە سوریا كە مێژووەكەی بۆ دوو هەزار و سێ سەد ساڵ دەگەڕێتەوە.
ئاماژە بە هەبوونی پەیكەری خوای ئاشورییەكان دەدرێت لە ژێر قەڵات و بە پشت بەستن به دراساتی سەرەتایی كە بە ڕووماڵی زەوی بۆ دۆزینەوەی شوێنەوار كراوه، سێبەری پیكەرێك لە قوڵایی 20 مەتر ده‌ركه‌وتووه كە پێشبینی دەكرێت خوای ئاشورییەكان بێت.