جووتیارانی کورد و تورکمان لە کەرکووک رێکاری یاسایی دەگرنەبەر

جووتیارانی کورد و تورکمان لە گوندی تۆپزاوەی سنووری پارێزگای کەرکووک، دوای 45 رۆژ لە مانگرتن رایدەگەیەنن، تاوەکو ئێستا مانگرتنەکەیان هیچ ئەنجامێکی نەبووە، بۆیە بڕیاریانداوە شێوازی مانگرتنەکەیان بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی بگۆڕن.

محەممەد ئەمین، نوێنەری جووتیاران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پارێزەرێک بە خۆبەخش بۆ کارە یاساییەکان و رێگەگرتن لە داگیرکردنی زەوی جووتیارانی گوندی تۆپزاوە نوێنەرایەتییان دەکات.

گوتیشی: “چۆن لە سەردەمی رژێمی بەعس، دەستیان بەسەر ماڵ و موڵەکەکان داگرتین دەیانەوێت دووبارەی بکەنەوە، وەکو جووتیارانی کورد و تورکمان بەردەوام دەبین لە بەریگری کردن لە خۆمان و موڵکەکانمان”.