کەشناسی رەوشی کەش و هەوای دوو رۆژی راگەیاند

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م16ی7ی2023،ئاسمانی پارێزگاكانی ساماڵ دەبێت لە ئێوارەدا ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزێکى کەم هەیە، لە سنوورى پارێزگاى کرکووک و ناوچەکانى باشوورى هەرێم کەمێک کاریگەریەکەى  زیاتر دەبێت .
 كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌،پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه‌ یان كه‌مێك نزم دەبێتەوە لە تۆمارەکانى دوێنێ .
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌” سبه‌ی دووشه‌م 17ی7ی2023، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ نزم بوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما. 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 42 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 40 پلەى سیلیزى
دهۆک: 40 پلەى سیلیزى
کەرکوک:  44 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 42 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 27 پلەى سیلیزى
زاخۆ  :  41 پلەى سیلیزى
سۆران :  40 پلەى سیلیزى
گەرمیان  :  45 پلەى سیلیزى.