مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كاتی دەستپێكردنی كابینەكەی و لە كارنامەكەی خۆیدا پێداگریی جیددی لەسەر خزمەتگوزراییە ئەلیكترۆنییەكان كردەوە بۆ ئەوەی حكومەتێكی دیجیتاڵی بنیات بنرێت و بەمەش خزمەتێكی زیاتری هاووڵاتیان دەكرێت هەم لە نەهێشتنی ڕۆتینی كارگێڕی و ڕاییكردنی كار و مامەڵەكانیان و هەمیش كاتێكی زۆریان بۆ دەگەڕێتەوە و لەگەڵ ئەوەشدا پارێزراو دەبن لە هەر كارەساتێكی سرووشتی و ناكاو.
هەر ئەمەش بوو كە فەرمانگەی تەكنەلۆجیای زانیاری دامەزرێنرا و تا لەو ڕێگەیەوە كار لەسەر ئەو پلان و وەرچەرخانە دیجیتاڵییە بكرێت كە سەرۆكوەزیرانی كابینەی نۆیەم داینابوو. یەكەم هەنگاویش دروستكردنی داتاسەنتەرێكی سەرەكی بوو بە مەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژە ئەلیكترۆنییەكان.
لەم كابینەیەدا ئەم خزمەتگوزارییە ئەلیكترۆنییانە پێشكەش كراون:
- دامەزراندنی ماڵپەڕی خزمەت بۆ ئاگاداربوونی هاووڵاتی لە پێویستییە كارگێڕییەكانی دامودەزگا خزمەتگوزارییەكان
- دامەزراندنی داتاسەنتەری ناوەندیی حكومەت و داتاسەنتەری پاڵپشتیی بۆ سەرجەم پڕۆژە ئەلیكترۆنییەكان لە فەرمانگەی تەكنەلۆجیای زانیاری
- دەستكردنی بە پڕۆسەی وەرچەرخانی دیجیتاڵی و دامەزراندنی:
- سیستەمی دیجیتاڵی كۆنتڕۆڵكردنی خاڵە سنوورییەكان (11 سیستەم)
- سیستەمی ڤیزای ئەلیكترۆنی (ڤیزە: 222،145 و خاڵی سنووری: 7،059،685)
- سیستەمی بەڕێوەبەردن و پێدانی زانیاری
- سیستەمی تۆماری نیشتمانی ڕاگیراوان
- سیستەمی بەڕێوەبردنی هاتن و چوون لە سنوورەكان
- سیستەمی بەڕێوەبردنی دارایی (داواكاری خەرجی حكومەت، تۆماری خەرجی حكومەت، بەڕێوەبەردنی خشتەی مووچە، خەرجی، گرێبەست، زانیاری دانیشتووان، شووناس و ناسینەوەی دیجیتاڵی)
- سیستەمی نویكردنەوەی زانیاری
- سیستەمی سكاڵا (تۆمار و داشبۆرد)
- سیستەمی هەژماری یەكە داراییەكان
- سیستەمی بەڕێوەبردنی نووسراوەكان
- سیستەمی پاڵپشتی خزمەتگوزارییە ئەلیكترۆنییەكان
- سیستەمی پێوەری زیرەك
- سیستەمی دیجیتاڵی مۆڵەتی شۆفێری
- سیستەمی ناسینەوەی بایۆمەتری
- سیستەمی دیجیتاڵی دادنووسی (74 فەرمانگە لە سەرتاسەری هەرێم بەدیجیتاڵی كراون كە هەم بە یەكترەوە دەبەسترێنەوە و هەم ئاسانكارییە بۆ هاووڵاتیان)
- سیستەمی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا (ئی پەروەردە، زانكۆلاین، كارگێڕی، دارایی، بەدواداچوون، زانیاری قوتابی و خوێندكاران، سكۆلەرشیپ، یەكسانكردنی بڕوانامەكان، سەنتەرەكانی زمان) كە تیایدا ملیۆنێك و هەشت سەد هەزار قوتابی و زیاتر لە دوو سەد و شەست هەزار فەرمانبەر و مامۆستا و زیاتر لە 6000 قوتابخانەی تێدا تۆمار و بەستراونەتەوە بۆ دایك و باوكانەوە بۆ ئاسانكاری لە پەیوەندی و ئاگاداربوون لە دۆخی منداڵەكانیان.
- سیستەمی گرێبەستی گشتیی ئەلیكترۆنی كوردستان
- سیستەمی بەڕێوەبردنی زانیاری كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی
- سیستەمی ڤایرۆسی كۆڕۆنا (تۆماری پێكوتە، وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشكنین)
- سیستەمی مۆڵەتی هەڵگرتنی چەك
- سیستەمی تۆماری كۆمپانیاكان (تۆمار و گەڕان و داشبۆرد) بە مەبەستی ئاسان تۆماركردنی ناو و گەڕانی ناوی بازرگانی بۆ كۆمپانیاكان كە جاران بە پارەیەكی زۆر و كاتێكی زۆر بوو، ئێستا بە كەمتر لە 24 كاتژمێر و پارەیەكی زۆر كەمە.
- سیستەمی بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەكان (هەموو دامودەزگاكان)
- دامەزاندنی پۆرتاڵی یەكانگیر (حكومەت، سامانە سرووشتییەكان، كتێبخانەی نیشتمانی دیجیتاڵی)
- سیستەمی تۆماری ئەلیكترۆنی (هەموو دامودەزگاكان)
- سیستەمی زانیاری دەستەبەری كۆمەڵایەتی