سەرۆک مەسعود بارزانی لە هۆتێل ڕۆتانای شاری هەولێر بەشداریی لە ڕێوڕەسمی یادی ڕۆژی نیشتمانیی فەرەنسا کرد.
ئەو ڕێوڕەسمە، لە لایەن کونسوڵخانەی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر ساز درابوو، ژمارەیەکی بەرچاو لە میوانی ناوخۆیی و بیانی ئامادەی بوون، سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی ڕۆژی نیشتیمانیی فەرەنسای لە کونسوڵی گشتیی ئەو وڵاتە لە هەولێر کرد.