ئەمڕۆ شەممە 15/7/2023، قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران بڵاوی کردووەتەوە: “شوفێران و گەشتیار و هاووڵاتییان ئاگادار دەكەینەوە، بەهۆكاری چاكردنەوەی رێگەی گەلی علی بەگ، لە رۆژی یەكشەممە 16/7/2023، سایدی چوون هەیە، بەڵام سایدی هاتنەوە لە پارێزگای هەولێر بۆ سۆران لە سبەی بۆ ماوەی سێ رۆژ دادەخرێت و رێگاكە لەژێر چاكردەنەوەدایە، شوفێران دەبێت لەكاتی هاتنەوە بۆ سۆران رێگای بێخال – قەزای رواندز بەكاربهێنن.”
هەروەها قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران داوا لە شوفێران و هاووڵاتییان دەکات، هاوكاری تیمەكانی پۆلیسی هاتوچۆ و تیمی بەڕێوەبەرایەتیی چاككردنەوە و رێگاوبانی سۆران بكەن.
