پەیوەندیی ئابووری و بازرگانیی نێوان هەرێمی کوردستان و تایلەند پەرەی پێ دەدرێت

كەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، لەگەڵ شاندێكی نوێنەرایەتیی باڵیۆزخانەی تایلەند و بازرگانان و كۆمپانیاكانی تایلەند كۆبووەوە و باس لە چۆنیەتیی پێشخستن و پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەكانی نێوان هەرێم و تایلەند كرا.

لە كۆبوونەوەکەدا بە وردی باس لە پەیوەندییە بازرگانییەكانی نێوان هەرێم و تایلەند كرا و ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هەبوونی كۆمیانیا و دەستیكاری تایلەندی لە هەرێمدا خرایە ڕوو.

چەند پێشنیازێک وەك پێویستی بۆ مەبەستی پێشخستنی پەیوەندییەكانی هەرێم لەگەڵ تایلەند لە ڕووی بازرگانییەوە خرایە ڕوو، وەکوو ئەوەى پێویستە هانی سەرمایەدار و بازرگان و كۆمپانیاكانیان بدرێت بۆ وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستاندا.

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی گوتی: “بە گرنگییەوە پێشوازی لە هەر هەوڵێك دەكەین ببێتە هۆی پێشخستنی پەیوەندییەكانمان و لەو ڕووەوە هاوکار دەبین”.