ئومێد خۆشناو: شەش ملیار دینار بۆ چارەسەری کێشەی کەمئاوی تەرخانکراوە

پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، بۆ کێشەی کەمئاوی حکومەت بڕی شەش ملیار دیناری بۆ مانگەکانی تەممووز، ئاب و ئەیلوول تەرخان کردووە و هەموو هەوڵیکیشیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەیەکە.

ئومێد خۆشناو، لە لێدوانیکی رۆژنامەوانیدا گوتی: “ئەو بڕە پارەی بۆ چارەسەری کێشەی کەمئاوی تەرخانکراوە شەش ملیار دینارە بۆ مانگەکانی حەفت و هەشت و نۆ، ئومێد دەکەین ئەم هاوینەش بتوانین ئەم دۆخە تێپەڕێنین”.

گوتیشی: “بابەتی ستراتیژی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی سوود وەرگرتنە لە ئاوی سەر زەوی و راکێشانی بۆرییەکی دیکەی ئاوە، ئەمەش یەکێکە لە پلانە ستراتیژییەکانی حکومەت چەندین هەنگاو بۆ ئەو بابەتە نراون، لە ئایندەدا جێبەجێ دەکرێت”.