چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

لە سۆران 174 تەقەمەنی لە شوێنی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون دۆزرانەوە

لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 174 تەقەمەنی پاشماوەی جەنگی لە شوێنی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون دۆزرانەوە.

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، تیمی لەناوبردنی تەقەمەنییەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/ هەولێر، لەسەر فەرمانی عەلی عەبدورەحمان بەڕێوەبەری گشتی،  لە گوندی ( دێلزیان) سەر بە قەزای ناوەندی سۆران (174) تەقەمەنی پاشماوەی جەنگی جۆراوجۆر لە شوێنی پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون دۆزرانەوە کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی رژێمی بەعسی لەناوچوو”.

 ئەوەشخراوەتەڕوو: “تەقەمەنییەکان بە شێوەیەکی سەلامەت گواسترانەوە کۆگای سەرەکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی، بۆ ئەوەی لەکاتی گونجاودا لەناو ببردرێن”.