کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو راگه‌یاندرا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 13ی7ی2023، ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌رزده‌بێته‌وه به 2 تا 3 پله‌ی سیلیزی به به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ چوارشه‌م.
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سبه‌ی هه‌ینی 14ی7ی2023،ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ دەبێت لەگەل بوونی پەڵە هەوری جیاجیا، لەگەل ئەگەر بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک.
راشگه‌یاندراوه،پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بێته‌وه به 1 تا 2 پله‌ی سیلیزی له تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بەتایبەتی لەناوچە شاخاوویەکاندا .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 45 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 42 پلەى سیلیزى
دهۆک: 43 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 47 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 44 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 32 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 44 پلەى سیلیزى
سۆران : 42 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 47 پلەى سیلیزى.