سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان داوا ده‌كات كۆمسيۆنى عێراق سه‌رپه‌رشتيى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانی کوردستان بكات.
ماڵپەری سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، له نووسراوێكى فه‌رميدا كه به‌روارى دووشه‌ممه 2023/7/10 به واژۆى سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ئاڕاسته‌ى كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنى عێراق كراوه و کۆپییەکی به لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان دراوه.
لە نووسراوەکە سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان داواى كردووه كۆمسيۆن ئاماده‌يى نيشان بدات بۆ سه‌رپه‌رشتيكردنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان.
ئاماژە بەوەشدراوە، به‌پێى فه‌رمانى هه‌رێميى ژماره (90) له 2023/3/26، بڕيار دراوه هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان رۆژى 2023/11/18 به‌ڕێوه بچێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داواى كردووه كۆميسۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنى عێراق ئاماده‌يى نيشان بدات بۆ سه‌رپه‌رشتيكردنى هه‌ڵبژاردن له به‌روارى دياريكراودا، يانيش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى شاراوانييه‌كانى عێراق له به‌روارى 2023/12/18.