ڕۆژی سێشەممە 11ی تەممووزی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای هاوپەیمانیی یەکگرتووی ئەنبار بە سەرۆکایەتیی جەمال کەربولی کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دواپێشهاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا.