کەشناسی رەوشی کەش و هەوای دوو رۆژی راگەیاند

بەشی پێشبینی بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە…
ئەمڕۆ سێ شەممە 11- 7- 2023
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لە گەڵ هەندێك پەڵەهەور .
پلەكانی گەرما / كەمێك نزیك دەبێتەوە  لە تۆماركراوی رۆژی پێشوو جگە لە ناوچەكانی باكوری هەرێم كە بە یەك پلە نزم دەبێتەوە. 
خێرای با / 15 – 25 كم/س 
ئاراستەی با / باكوری ڕۆژهەڵات
مەودای بینین / 9 -10كم دەبێت  
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە.
سبەی چوار شەممە 12- 7- 2023
كەش ئاسمان ساماڵ دەبێت. 
پلەكانی گەرما / بەرز دەبێتەوە بە (1 تا 2) لە تۆماركراوی ئەمڕۆ.
خێرای با / 10 – 15 كم/س دەبێت 
مەودای بینین / 9 – 10 كم .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی 
هەولێر : 41 
سلێمانی : 39
دهۆك : 39 
كەركوك : 44
هەڵەبجە : 41
زاخۆ : 41
سۆران :37 
گەرمیان : 45
 بەشی پێشبینی كەش و هەوا