لە هەناوی قەیرانەکانەوە بۆ ترۆپکی خزمەتگوزاری و ئاوەدانی٤ ساڵی کابینەی نۆیەم؛ ١٤ قەیران.. ٣٤٢٥ پڕۆژە لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان

شۆڕش غەفوری- هەولێر

چوارساڵی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، چەندین قەیرانی گەورەی جیهانی و ناوچەیی ڕوویان دا كە كاریگەرییان لەسەر خەڵكی هەرێمی كوردستان و پرۆژە و پلانەكانی حكوومەت هەبوو.

ئەو قەیرانانەی كە ڕووبەڕووی هەرێمی كوردستان بوونەوە بریتی بوون لە:
ـ بڵاوبوونەوەی پەتای كۆڕۆنا كە پەتایەكی جیهانی بوو و هەرێمی كوردستانی گرتەوە و بووە هۆی پەكخستنی سەرجەم كار و پڕۆژە و چالاكییە ئابووری و سیاسی و كۆمەڵایەتییەكان و سەرباری ئەوەش قورساییەكی گەورەی لە ڕووی خەرجییەوە خستە سەر حكوومەت.
ـ دابەزینی نرخی نەوت بۆ ژێر سفر، دروستبوونی بەربەست لە دابینکردنی مووچە و خەرجییەکانی حکومەت.
ـ لافاو و دروستبوونی كارەساتی گەورە كە بووە هۆی زیانی گیانی و ماددی و کەسانێکی زۆر، ئەمەش بە هۆی كێشە و گرفتە پشتگوێخراوەكانی دەیان پڕۆژەی پێشوو بوو.
ـ هێڕش و دەستدرێژیی وڵاتانی دراوسێ بە درن و تۆپخانە و مووشەک بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان.
ـ بردن و دیارنەمانی داهاتی خاڵە سنوورییەكان، بانكەكان بەتایبەت لە دەڤەری سلێمانی و گەرمیان ڕاپەڕین و هەڵەبجەی شەهید، قەیران و كێشەیەكی گەورە بوو لەبەردەم كابینەی نۆیەم و بەڕێز سەرۆكوەزیران لە هەوڵدانیان بۆ ڕێکخستنەوە و دووبارە دابەشکردنەوەی بەشێوەیەکی یەکسان.
ـ هەوڵەبەردەوامەکانی نەیارانی ناخۆیی و دەرەكیی بۆ شكستهێنانی ستراتیج و بەرنامەی كابینەی نۆیەم و دروستكردنی بێ‌ متمانەیی و بچووككردنەوەی بەرژوەندییە باڵاكانی هەرێمی كوردستان و قەوارەی دەستووری و بە دوو ئیدارەییكردنی هەرێم كە تا ئێستاش بەردەوامە.
ـ نەناردنی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن حکومەتی عێڕاقەوە كە كاریگەری ڕاستەخۆی لەسەر ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان دروست كرد.
ـ هەوڵە بەردەوامەکانی عێڕاق لە ڕێگرتن لە هەناردەکردنی نەوتی کوردستان بە ڕێگای دادگای فیدڕاڵی و دادگا نێودەوڵەتییەکان و بیانووگرتن بەڕادەستكردنی تەواوی داهاتی فرۆشی نەوت و غازی سروشتی و دەرهێنانی لە دەستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.
ـ بوونی قەرزێكی زۆری کەڵەکەبوو کە دەگاتە سەرووی سی ملیار دۆلار
ـ بوونی پاڵەپەستۆی پاشەكەوتی مووچە كە نزیكەی 6 مووچەی ساڵانە بوو و بۆ ماوەی سێ ساڵ بەردەوام بوو.
ـ بوونی ئاسەوارەكانی شەڕی داعش و تیرۆر لەسەر كابینە كە هۆكاری بارقورسییەك بوون لەسەر حكومەت.
ـ دروستبوونی قەیرانی سوتەمەنی و بەنزین و نەوتی سپی بە هۆی بەرزی و نزمی نرخی نەوتی برێنت.
ـ بەردەوامی قەیرانی بوونی ئاوارە و پەنابەرانی سوری و توركی و ئێرانی لە هەرێمی كوردستان و بوونی خەرجییەكی زۆر لەسەر حكوومەت.
ـ دوا قەیرانیش، قەیرانی پەسەندكردنی بودجەی ساڵی نوێیە كە لە بەغدا چەندین پیلانگێڕی دژی قەوارەی هەرێمی كوردستان ئەنجام درا.

پڕۆژەكان:
لە كابینەی نۆیەم و سەرەڕای سەردەم ئەو قەیرانانەی كە لەسەرەوە باس كران، بە سەدان پڕۆژەی گەورە و ژێرخانی جێبەجێ كراون كە لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتوان دابەش كراون بەسەر پارێزگا و یەكە ئیدارە سەربەخۆكاندا بۆ ئەوەی جیاوازی نەهێڵدرێت لە نێوان دابەشكردنی داهات و جێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان.

یەكەم: پڕۆژەكان بە گشتی:

  • ژمارەی پڕۆژەكان بە گشتی: 3،425 (پارێزگای هەولێر: 1،087، پارێزگای سلێمانی: 702، پارێزگای دهۆك: 618، پارێزگای هەڵەبجە: 123، ئیدارەی گەرمیان: 160، ئیدارەی ڕاپەڕین: 210، ئیدارەی سۆران: 339، ئیدارەی زاخۆ: 140، هەرێم: 45)
  • گوژمەی گشتی: 12.630.146،000،000 دینار
  • دەزگای جێبەجێكار: 36
  • سێكتەر: 14 (ڕێگا و گواستنەوە: 1،015، ئاو و ئاوەڕۆكان: 651، بەكارهێنان و بەرهەمهێنانی وزە: 473، ژێرخان و خزمەتگوزارییەكانی كۆمەڵگە: 447، پەروەردە: 263، كشتوكاڵ: 192، حكومەت و كۆمەڵگەی مەدەنی: 122، تەندرووستی: 89، گەشتوگوزار: 63، بانك و خزمەتگوزارییە داراییەكان: 39)

یەكەم: مۆڵەتی كارگەكان

  • ژمارەی مۆڵەتەكان: 705 (پارێزگای هەولێر: 436، پارێزگای سلێمانی: 195، پارێزگای دهۆك: 74)
  • دابەشبوونی بە پێی ساڵەكان: (ساڵی 2019: 80، ساڵی 2020: 155، ساڵی 2021: 204، ساڵی 2022: 266)
  • گوژمەكەیان: 1،013،272،000 دۆلار
  • هەلی كار: 12،442
  • جۆری پیشەسازییەكان : 23 (بەرهەمە فلزییەكان: 43، پەترۆڵ: 37، كاغەز: 36، فلزە سەرەكییەكان: 33، مۆبیلیان: 25، توتن: 14، دروستكردنی ئامێر و مەكائین: 12، دروستكردنی ئامێری كارەبایی: 12، دار: 11، ئۆتۆمبێل: 11، جلوبەرگ و ڕەنگكردنی خوری: 8، چاپ: 6، چالاكییە كانزاییەكان: 6، ڕستن و چنین: 5، دووبارە بەكارهێنان: 4، خزمەتگوزاری و چاككردنەوەی ئۆتۆمبێل: 2، نۆیتیك و وردەكاری: 2)

سێیەم: مۆڵەتی وەبەرهێنان

  • ژمارەی مۆڵەتەكان: 251
  • مۆڵەتەكان بە پێی ساڵ: (ساڵی 2019: 12، ساڵی 2020: 74، ساڵی 2021: 71، ساڵی 2022: 94)
  • سەرمایەی گشتی: 12،915،273،983 دۆلار
  • ژمارەی سێكتەرەكان: 11 (پیشەسازی: 73، بارزگانی: 61، گەشتیاری: 36، فێركردن: 23، تەندرووستی: 19، نیشتەجێبوون: 18، كشتوكال: 11، وەرزش: 6، بانكەكان: 2، خزمەتگوزاری: 1، هونەری: 1)

چوارەم: پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان

  • پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی ڕاپەڕین و گەرمیان ـ بە (2،268،050) دانیشتووەوە: 1،195 پرۆژە بە گوژمەی (4،234،685،000.000) كە دەكاتە ڕێژەی (35.4%)ی كۆی پڕۆژەكانی هەرێم.
  • پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك و ئیدارە سەربەخۆكانی زاخۆ و سۆران ـ بە (3،804،742) دانیشتووەوە: 2،184 پرۆژە بە گوژمەی (7،805،982،000.000) كە دەكاتە ڕێژەی (64.6%)ی كۆی پڕۆژەكانی هەرێم.