چیڕۆکە نەگێڕدراوەکانی ئافرەتانلە هەولێر

بە ئامادەبوونی بەڕێزان ( د. سالار عوسمان ) ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی (پ. د. ک ) و خاتوو ( ئەنایس بۆلیکێ) بەڕێوەبەری پەیمانگای گۆتە لە عێراق و ژمارەیەک لە ھونەرمەند و کەسایەتی.

پێشانگەی شێوەکاری ھونەرمەند (ساکار فارووق) لە ژێر ناونیشانی (چیڕۆکە نەگێڕدراوەکانی ئافرەتان ) لە فێرگەی فرێمینگ لە ھەولێری پایتەخت کرایەوە.
ئەم پێشانگەیە کە لە ( ٢٠ ) تابلۆ پێکھاتبوو ھەر تابلۆیەک، فۆرم و جولە و هێل و ڕەنگێکی دەربڕین بوو، کە گێڕانەوەیەکی ناوازە دەگێڕێتەوە، زنجیرەیەکی جوانی و بەهێزی بەیەکەوە گرێدراو پێکدەهێنا.

ھونەرمەندی ناوبراو، پێشتر لە چەندین پێشانگە و پڕۆژەی هونەری و وۆرک شۆپ لە سەرانسەری جیهاندا بەشداری کردووە.

ئەم پێشانگەیە لە چوارچێوەی پڕۆژەی ( هێلان )ە کە پڕۆژەیەکی پەیمانگای گۆتە لە عێراقە بە هەماهەنگی سێڤ گەلەری و فێرگەی فرێمینگ بۆ وێنەی ڕۆژنامەوانی بەردەوامی دەبێت