به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: دوای وەرگرتنی رەزامەندی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبار (م ، ح ، ع ) بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و تەقەکردن لەناو شاری هەولێر و بڵاوکردنەوەی لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان لەلایەن هێزەکانمان ده‌ستگیركرا و دواتر دەدرێت بە دادگا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه: داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر و دەوروبەری ده‌كه‌ین، خۆیان لە هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و تەقەکردن به دووربگرن، چونکە لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیردەکرێت لەهەر پۆست و پلەیەکدابێت.
پێشتریش وه‌زاره‌تی ناخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو، تاکوو 21ـی تەمووز، مۆڵەت بۆ ئەو کەسانە ماوە كه چەکیان هەیە و دەیانەوێت بە ناوی خۆیانەوە تۆماری بکەن.
له‌وباره‌یه‌وه هێمن میرانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی راگه‌یاندبوو، چەکەکان بۆ هاووڵاتییان بێبەرامبەر و بە خۆڕایی تۆماردەکەن.
روونیشیكردبووه‌وه، ئەو کەسانەی چەکی بێمۆڵه‌تیان هەیە تەنیا پێویستە سەردانی یەکێک لە بنکەکانی تۆمارکردن لە شار و شارۆچکەکان بکەن.