کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەنگدەران ئاگادار دەکەنەوە

نووسینگەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ھەولێر، داوا لە دەنگدەرانی شاری هەولێر دەکات کە سەردانی بنکەکانی تۆمارکردنی دەنگدان بکەن بۆ مەبەستی نوێکردنەوەی داتای بایۆمەترییان، لە رۆژی یەکشەممە (9ـی تەمموزی 2023) تاکو رۆژی دووشەممەی مانگی داهاتوو ( 7ـی ئابی 2023).

هەروەها داواشکراوە، دەنگدەران بەڵگەنامەی پاڵپشتی لەگەڵ خۆیان بھێنن و کاتتی دەوامیان لە 8ـی بەیانی تاوەکو 3ـی دوای نیوەڕۆیە.

بڕیارە لەرۆژی 18ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەبچێت، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانیش لە 1ـی تەمموزەوە بۆ ماوەی یەک مانگ دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ حزب و هاوپەیمانێتییەکان دەکاتەوە.

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە درێژایی مانگی تەمووز ناوی پارتە سیاسی و هاوپەیمانێتییە نوێیەکان تۆماردەکەن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، کە بڕیارە لە رۆژی 18ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، لە رابردوودا 269 پارتی سیاسی لە کۆمیسیۆن تۆمارکرابوون، ئێستاش بە میکانزمی نوێ و پێدانی بڕی 5 ملیۆن دینار حزبەکان ناوی خۆیان نوێدەکەنەوە لە کۆمیسیۆن، هەروەها هەڵبژاردنەکان بە سیستمی سانت لیگۆ بەڕێوەدەچێت و بە تەواوی پشت دەبەستێت بە یاسایی هەمواری سێیەمی هەڵبژاردنەکانی عێراق.