وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئاگادارییه‌كدا بۆ قوتابییان ڕایگه‌یاند كه سبه‌ی شه‌ممه له هه‌رسێ شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك، تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رگرتن له كۆلیژه‌كانی به‌هره‌داران ئه‌نجام ده‌درێت.
له ئاگادارییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هاتووه “ئەو قوتابییانەی فۆرمی بەشداریکردنیان لە تاقیکردنەوەکانی وەرگرتن لە کۆلیژەکانی بەھرەداران لە ھەولێر و سلێمانی و دھۆک پڕکردۆتەوە، سبه‌ی شه‌ممه کاتژمێر (10:30)ی بەیانی، قۆناغی یەکەم لە تاقیکردنەوەکانی وەرگرتنی قوتابییانی قۆناغی حەوتەم ئەنجام دەدرێت”.
بڵاویشی كرده‌وه “لە کۆلیژی قەڵا بۆ بەھرەداران (207) قوتابی، لە کۆلیژی ئەزمڕ بۆ بەھرەداران (278) قوتابی و لە کۆلیژی دهۆک بۆ بەهرەداران (207) قوتابی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن”.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ناونیشانی ئه‌و هۆڵانهشی دیاری كرد كه تاقیكردنه‌وه‌كانیان تێدا ئه‌نجام ده‌درێت كه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:-
1- ھۆڵی ئەزموونی كۆلیژی قەڵا بۆ بەھرەداران:
پارێزگای ھەولێر- ئامادەیی ھەولێری زانستی كچان – شەست مەتری – بەرامبەر یاریگەی شەھید فەرەنسۆ حەریری.
2- ھۆلی ئەزموونی کۆلیژی ئەزمڕ بۆ بەھرەداران:
پارێزگای سلێمانی – سەنتەری زمان – سەرۆکایەتی زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى، گەڕەکى قڕگە.
3- هۆڵی ئەزموونی کۆلیژی دهۆک بۆ بەهرەداران:
پارێزگای دھۆک – کۆلیژی دھۆک بۆ بەھرەداران.
لای خۆشییه‌وه لیژنەی سەرپەرشتیاری وەرگرتن لە کۆلیژەکانی بەھرەداران داوای له قوتابییان كردئهوانهی فۆڕمیان پێشكه‌ش كردووه، بەر لە واده‌ی ده‌ستپێكردنی تاقیكردنه‌وه‌كان لە ھۆڵەکانی خۆیان ئامادەبن