وەزارەتی بازرگانی ئاماری وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پرۆسەی بەبازاڕکردنی گەنم لە سایلۆکانی کوردستان بەردەوامە و تائێستا بڕی 421 هەزار و 145 تۆن گەنم وەرگیراوە.

بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هەرێم لە سایلۆکان سنووری پارێزگای سلێمانی بڕت 206 هەزار و 417 تۆن گەنم وەرگیراوە و لە هەولێر 105 هەزار و 443 تۆن گەنم و لە دهۆکیش 109 هەزار و 284 تۆن گەنم وەرگیراوە.

هەروەها رۆژی (21ـی حوزەیرانی 2023)، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم رایگەیاند، بڕی 10 ملیار دینار خرایە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە تایبەتە بە شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2023.

رۆژی (27ـی ئایاری 2023)، پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و دوای ئەوەی بەغدا بڕی 375 هەزار تۆنی بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دیاریکردبوو، شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵ سەردانی بەغدای کرد و ئەو بڕەیان زیادکرد و بڕیاردرا بەشێوەی کراوە گەنمی جووتیاران وەربگیرێت