سەرۆکی پارتی نیشتیمانی ئازادی لوبنانی، رایدەگەیەنێت، هیوادارن کورد ببنە خاوەنی دەوڵەتێک، کە ببێتە پەناگە بۆ کوردانی هەموو جیهان.
راشیگەیاند، بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان پێویستە کوردەکان پێکەوە کاربکەن، چونکە لە زۆرینەی وڵاتان لەژێر فشاردان.
کامیل شەمعون سەرۆکی پارتی نیشتیمانی ئازادی لوبنانی، رایگەیاند: من پێم وایە ئەمڕۆ پێویستە رێز لە کەمینەکان بگیرێت، بەتایبەتی کوردەکان کە دابەشی چوار وڵات کراون، هیوادارین بتوانن دەوڵەتێک بنیات بنێن، کە ببێتە پەنەگەی سەرجەم کوردەکان،و کاربکەن لەپێناو دابینکردنی داهاتوویەک، کوردەکان پێکەوە ببەستێتەوە و رووبەڕووی ئاڵنگارییەکان ببنەوە، بەتایبەتی ئاڵنگارییەکانی دەوروبەر، چونکە لە ئێران و تورکیا لەژێر فشاردان