پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد

مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ رۆژئاوای‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هیشتنی‌ تاوان تۆمه‌تبارێكیان به‌تۆمه‌تی‌ دزیكردن ده‌ستگیركرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م6ی7ی2023″ پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: له‌سه‌ر سكاڵای‌ دوو هاوڵاتی كه‌ جامی‌ ئوتۆمبێله‌كانیان شكێنرابو دزییان لێكرابوو، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردو دوای‌ وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تبارێك له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ رۆژئاوای‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هیشتنی‌ تاوانه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت. له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباره‌كه‌دا ده‌ستیشگیراوه‌ به‌سه‌ر بڕی‌ 6 هه‌زار دۆلار (60 وه‌ره‌قه‌)و بڕێك ماده‌ی‌ هۆشبه‌رو ماتۆڕسكیلێكدا”.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌” تۆمه‌تبار (م، ط له‌دایكبووی‌ 1994) كه‌ پێشینه‌ی‌ تاوانی هه‌یه‌ له‌ئێستادا به‌بڕیاری‌  دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 443 له‌یاسای‌ سزادان ڕاگیراوەو لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌”.