پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی هه‌ینی راگه‌یاندرا و بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هه‌رێم سبەی پلەی گەرما زیاتر بەرز دەبێتەوە.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئەمڕۆ پێنجشەممە6ی7ی2023، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ و گەرم دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سبه‌ی هه‌ینی 7ی7ی2023، کەشناسی ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت، پلەى گەرما بەرزتر دەبێت بە نزیکەی 1 تــا 3 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 45 پلەى سیلیزى.
سلێمانی: 43 پلەى سیلیزى.
دهۆک: 44 پلەى سیلیزى.
کەرکووک: 50 پلەى سیلیزى.
هەڵەبجە: 46 پلەى سیلیزى.
حاجی ئۆمەران: 31 پلەى سیلیزى.
زاخۆ : 45 پلەى سیلیزى.
سۆران: 43 پلەى سیلیزى.
گەرمیان: 51 پلەى سیلیزى.
previous post
next post