50 كۆچبه‌ری كورد له سنووره‌كانی نێوان یۆنان و توركیا گیریان خواردووه و له‌رێگه‌ی كوردستان24ه‌وه داوای به‌هانه‌وه‌چوون ده‌كه‌ن.
50 كۆچبه‌ری كورد كه به‌شێكیان خه‌ڵكی باشووری و كوردستان و به‌شێكیشیان خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستانن، ماوه‌ی هه‌شت رۆژه له‌سه‌ر سنووره‌كانی نێوان توركیا و یۆنان گیریان خورادووه.
به‌شێك له كۆچبه‌ره‌كان كه قسه‌یان بۆ كوردستان24 كردووه ده‌ڵێن، له دۆخێكی زۆر دژواردان و ئاو و خواردنی پێویستیان پێنییه و 28 منداڵ و ته‌نانه‌ت ژنی دووگیانیشیان له‌گه‌ڵدایه.
كۆچبه‌ره‌كان ده‌شڵێن، ئه‌وان له‌ڕێگه‌ی چه‌ند چاقاخچییه‌كه‌وه ویستوویانه به‌ره‌و یۆنان بڕۆن به‌ڵام قاچاخچییه‌كان خۆیان ون كردووه و وه‌ڵامی ته‌له‌فۆنیشیان ناده‌نه‌وه، ئێستاش هێزی ده‌ریایی یۆنان نایه‌ن به هانایانه‌وه.