عەلی عەتیە، بەڕێوەبەری سایلۆی مەخمور تایبەت بە كوردستان تی ڤی رایگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی سایلۆی مەخمور بە بڕیاری وەزارەتی بازرگانی عێراق ئەمڕۆ دوای وەرگرتنی 63 بارهەڵگری بەرهەمی گەنم ، دەرگای سایلۆی مەخمور بە رووی جووتیاراندا دادەخرێت .
هەروەها گوتی: زیاتر لە 1500 بارهەڵگر لە سەر رێگای هەولێر – مەخمور بەرهەمی گەنم یان ماوەتەوە و بە هوی توانای وەرنەگرتنی سایلو ناتوانرێت بەرهەمی گەنم وەربگرین .
بەڕێوەبەری سایلۆی مەخمور گوتیشی: لە ئێستاداچاوەڕێی بڕیاری بەغدا دەكەین.