خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە گەڕایەوە

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، خشتەی پلە بەرزکردنەوەی نەورۆزی ساڵی 2022ـی ئەفسەرانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە گەڕایەوە وەزارەت.

ئەمڕۆ سێشەممە 04ـی 07ـی 2023 وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: دوای بڕینی ڕێکارە یاساییەکان خشتەی پلە بەرزکردنەوەی نەورۆزی ساڵی 2022ـی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە گەڕایەوە وەزارەتی پێشمەرگە و فەرمانی وەزاری بۆ دەرچوو.

ڕاشیگەیاند: بڕیارەکە دوای دەرچوونی فەرمانی هەرێمی لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و ڕەزامەندی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەی پلە بەرزکردنەوەی نەورۆزی ساڵی 2022ـی ئەفسەرانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە گەڕایەوە وەزارەت.

لەمبارەیەوە فەریق ڕوکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە پیرۆزبایی لە ئەفسەران کرد و ڕایگەیاند: هەموو هەوڵێک دەدەین بۆئەوەی بە زووترین کات خشتەکانی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزەکانی(80 و70)ـش وەک دیوانی وەزارەت، فەرمانی پلە بەرزکردنەوەیان بۆ دەربچێت.

سەرۆکی ئەرکان دڵنیاییشی دا، کە کار بۆ تەواوکردنی خشتەکانی ئەیلوولی ساڵی 2022 و نەورۆزی ساڵی 2023ـی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکرێت.