شەوی رابردوو گەنجێكی تەمەن 25 ساڵ لە گەڵ هاوڕێیەكی بووەتە دەمەقاڵەیان و دواتر هاوڕێكەی تەقەی لێ كردووە و كوشتوویەتی .
درەنگانی شەوی ڕابردوو لەنزیك بەنزینخانەی ئیسكان و نەخۆشخانەی ئازادی، گەنجێكی تەمەن 25 ساڵ بەناوی (مەهدی حەسەن عەلی) دانیشتووی گەڕەكی ڕەحیماوە بەفیشەك كوژرا.
بەپێ زانیارییەكان گەنجەكە لە گەڵ هاوڕێكەی بووەتە دەمەقاڵەیان و دواتر هاوڕێكەی تەقەی لێ كردووە و كوشتوویەتی ، تائێستاش بكوژەكە دەستگیر نەكراوە.