پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوە

بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە..
ئەمڕۆ سێ شەممە 4- 7- 2023
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
پلەكانی گەرما / بەرز دەبێت بە (1 – 2) پلەی سیلیزی بەبەراود لە تۆماركراوی رۆژی پێشوو.
خێرای با / 10 – 20  كم/س
ئاراستەی با / باكوری خۆرئاوا
مەودای بینین / 8 – 10 كم 
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی چوار شەممە 5- 7- 2023
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت, ئەگەری درووسبونی تۆزێكی سووك هەیە لە باشووری هەرێم.
پلەكانی گەرما / بەرز دەبێت بە (1 – 2) پلەی سیلیزی بەبەراود لە تۆماركراوی ئەمرۆ.
خێرای با / 10 – 20  كم/س.
ئاراستەی با / باكوری خۆرئاوا
مەودای بینین / 8 – 10 كم 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 44 
سلێمانی : 43
دهۆك : 43
كەركوك : 46
هەڵەبجە : 44
زاخۆ : 43
سۆران : 43
گەرمیان : 47
لەلایەكی دیكەوە ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی كەشناسی عێراق، پێشبینی كردووە كە هەفتەی داهاتوو خۆڵبارین چەند ناوچەیەك بگرێتەوە.