پارێزگای ههولێر رایگهیاند: سێ دەریاچە دروست دەکرێت و پڕۆژەکە دەرخستە و هەموو ئامادەکارییەکى بۆ کراوە و ڕەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە .
ئهمڕۆ سێشهم4ی7ی2023 پارێزگای ههولێر بڵاویكردهوه: پڕۆژەی دروستکردنی سێ دەریاچە کاری لەسەر دەکرێت، پڕۆژەکە دەرخستە و هەموو ئامادەکارییەکى بۆ کراوە و ڕەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە بۆ پێداچوونەوە و بڕیار لەسەردان.
ئاماژه بهوهشكراوه” ساڵانی ڕابردوو پلانێک ھەبوو سێ دەریاچە لە شاری ھەولێر دروست بکرێن، ئێستاش پڕۆژەکە بەردەستە و پێیدا چوونەوەى بۆکراوە بۆ جێبەجێکردنى و ڕەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە تا بڕیاری لەسەر بدرێت”.
پارێزگای ههولێر ئاماژهی بهوهشكردووه” پڕۆژەکە دروستکردنى سێ دەریاچەی گەورەیە و بڕیارە ئاوی لە زێی گەورە یان ئاوى لە بەستۆڕە بۆ دابین بکرێت و بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر شارى ھەولێر”.
له كۆتاییدا پارێزگای ههولێر رایگهیاندووه، بێجگە لەو پڕۆژەیە حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە زیاتر لە 20 پۆند لە سنووری پارێزگاى ھەولێر جێبەجێ بکات و لەوانەش 21 پۆند بڕیاریان بۆ دەرچووە، 7 پۆندی دیکەش پەسەندکراون و دەچنە بواری جێ بەجێکردن.