چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

بە فەرمانی سەرۆکى حکوومەت، چەند پڕۆژەیەکى خزمەتگوزرایى لە گوندى زەرواوى زرارەتى جێبەجێ دەکرێت

لە سەر فەرمانى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و لە چوارچێوەى گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و دەستى ئاوەدانى بۆ سەرجەم ناوچەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر، ڕەزامەندى درا بە تەرخانکردن و خەرجکردنى گوژمەى یەک ملیار و دووسەد و چل و دوو ملیۆن و نۆسەد و چل و یەک هەزار و نەوەد و حەفت دینار بەشێوەى نەختینە و قۆناغ، لە سەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەکانى قیرتاوکردنى شەقام و دروستکردنى پۆند و دامەزراندنی تۆڕى ئاو لە گوندى زەرواو.