شاره‌وانی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر 1187 تابلۆ بۆ زمانی “شیرین”ـی کوردی گۆڕدراون. ده‌شڵێت: “ھەڵمەتی گۆڕینی تابلۆكان له زمانه بیانییه‌كانه‌وه بۆ سه‌ر زمانی كوردی بەردەوام دەبێت”.
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، دوای کۆبوونەوەی ھاوبەش لەگه‌ڵ پارێزگای هەولێر سەبارەت بە رێکخستنەوەی بازاڕ و لادان و گۆڕینی تابلۆکان لە زمانی بیانیەوە بۆ زمانی کوردی، بەپێی نوسراوی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بە ژمارە (4877 لە 2023/3/16) کە گشتگیر کراوە بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەکانی سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، توانرا نزیکەی 1187 تابلۆ لە زمانی بیانیەوە بۆ زمانی کوردی بگۆڕن.
شاره‌وانی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، لیژنەکان هەڵسان بە ئاگادارکردنەوەی دوکان و خاوەن کار‌و کۆمپانیاکان به گۆڕینی تابلۆکانیان بۆ زمانی کوردی و له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش به‌رده‌وام ده‌بن.
رۆژی (21ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، هاوکات لەگەڵ رۆژی جیهانیی زمانی دایک بوو، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوو فەرمانی تایبەتی بە گرنگیدان بە زمانی دایک دەرکرد.
له فه‌رمانی یه‌كه‌مدا هاتبوو، لە پێناو گرنگیدان بە زمانی کوردی وەک زمانی دایک، “بڕیارماندا بە راسپاردنی هه‌ردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و پەروەردە بە هەماهەنگیی لەگەڵ ئەکادیمیای کوردی و شارەزا و پسپۆڕانی ئەم بوارە، بە ئامادەکردنی پرۆگرامێکی گونجاوی فێربوونی زمانی کوردی بۆ ئەو هاووڵاتییە بیانییانەی بەمەبەستی کارکردن لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن”.
له فه‌رمانی دووه‌مدا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گشت وه‌زاره‌ته‌كانی راسپاردووه پاڵپشت به یاسای زمانە فەرمییەکان لە هەرێمی کوردستان/عێراق ژمارە (6)ی 2014، لەپێناو پاراستنی زمانی کوردی وەک زمانی سەرەکی لە هەرێمی کوردستان، کاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ نووسینی تابلۆ بە زمانی کوردی لە سەرجەم دامەزراوە و فەرمانگە حکومی و ناحکومییەکان، نووسینگە و نوێنەرایەتی و کونسوڵگەری وڵاتان، رێکخراوە بیانییەکان و کۆمپانیا و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت.
هەروەها له فه‌رمانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تدا هاتووه، لە هۆتێل و شوێنە گەشتیاری و رێستورانتەکان، دەبێت گرنگی بە زمانی کوردی بدرێت و لیستی خواردن و رێبەر و رێنماییەکان، بەزمانی کوردیش هەبێت.