بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرۆک ڕایگەیاند، بە گوژمەی زیاتر لە چوار ملیار دینار 12 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە ناحیەی قەسرۆک و کۆمەڵگەی چرا جێبەجێ دەکرێن.
مەھران لوقمان، بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرۆک، ڕاگەیاند: ” بە گوژمەی زیاتر لە چوار ملیار دینار 12 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە ناحیەی قەسرۆک و کۆمەڵگەی چرا جێبەجێ دەکرێن کە بریتین لە دروستکردنی ڕێگا و پرۆژەی ئاو و ئاوەڕۆ و تەندروستی و کارەبا و یاریگای وەرزشی. هێندێک پرۆژەش کەوتوونەتە خزمەت هاووڵاتییانەوە وەکوو دروستکردنی ڕێگای ناوخۆیی لە قەسرۆک و کۆمەڵگەی چرا. دوو یاریگاش بۆ گەنجان دروست دەکرێن.”
ئاشکرایشی کرد: ”تا ئێستا 12 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە ناحیەی قەسرۆک و کۆمەڵگەی چرا لە قۆناغی جێبەجێکردندان و ژمارەیەک پرۆژەی دیکەش دروست دەکرێن کە ڕەزامەندییان لەسەر دراوە، وەکوو دروستکردنی جووتسایدی قەسرۆک و ڕێگاکانی ناو ناحیەکە.”