پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەی نیشتمانی پۆلی 12 رادەگەیەندرێت

بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردە ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەی نیشتمانی پۆلی 12ی ئامادەیی رابگەیەنێت.

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 3/7/2023 رایگەیاند “ئەگەر هیچ گرفتێکی تەکنیکی نەیەتە پێشەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەی نیشتمانی پۆلی 12ی ئامادەیی بە فەرمی بڵاو دەکرێنەوە”.

پێشتر سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، کارەکانی وردبینیکردن و پشکین بۆ پەڕاوەکانی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی پۆلی 12 بە هەموو لقەکانییەوە کۆتاییهاتووە و لە چەند رۆژی داهاتوو ئەنجامەکان رادەگەیندرێت.

ئەو سەرچاوەیە لە وەزارەتی پەروەردە جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، ئەگەر هیچ گرفتێکی تەکنیکی نەیەتە پێشەوە، بە دڵنیاییەوە ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجامەکان لە رێگەی ماڵپەڕی ئەزموونەکانەوە رادەگەیەندرێت.

رۆژی شەممە (3ـی حوزەیرانی 2023) بە بەشداری 117 هەزار و 364 قوتابی، تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەگشت لقەکانییەوە لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و تا 27ـی حوزەیرانی 2023 بەردەوام بوو.