وەزارەتێک دامه‌زراندنی راگەیاند

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویكرده‌وه‌، پێویستیان بە دامەزراندنی ژمارەیەک فەرمانبەرە، خوازیاران دەتوانن لە رێگەی ئۆنلاینەوە فۆڕم پڕ بکەنەوە کە لە ئەمڕۆوە دەستپێدەکات.
وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویكرده‌وه‌” پاڵپشت بە نووسراوی ئەنجومەنی وەزیران/سەرۆكایەتی دیوان ژمارە (2193) لە 29/5/2023 و فەرمانی وەزاری وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی بە ژمارە (827) لە 1/6/2023، رایدەگەیەنێن  كە پێویستیمان بە دامەزراندنی ژمارەیەك لە هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر (كارگێری) و بڕوانامەی (بەكالۆریوس) لە تایبەتمەندیەكانی (ددان، دەرمانساز، شیكاری، یاسایی، ژمێریاری، دەروونی، كۆمەڵایەتی،  ئایتی، وەرزشی)  و هەڵگرانی بڕوانامەی (دبلۆم) بۆ پسپۆرییەكانی (چارەسەری سرووشتی، ئایتی،  كارگێری، ژمێریاری، شیكاری) و هەڵگرانی بڕوانامەی (ئامادەیی) بۆ ناونیشانی (پیشەیی) و هەڵگرانی بروانامەی (ناوەندی) بۆ پیشەی (شوفێری، چاودێر) و  بڕوانامەی (سەرەتایی) بۆ پیشەی (كارگوزار، شۆفێر). بۆ سەنتەری شیاندنەوەی ئالودەبوانی ماددەی هۆشبەر و كارتێكارە عەقڵییەكان    سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی”.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ “پێویستە پێشكەشكاری فۆرمی دامەزراندن تەمەنی لە نێوان (20 بۆ 40) ساڵ بێت و دانيشتووى شاری هەولێر بێت”.
وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان راشیگه‌یاندووه‌ “پڕكردنەوەی فۆرم تەنها بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت بۆ ماوەی (5) رۆژ لە رێكەوتی  3/7/2023 تا 7/7/2023”.


 کلیک بکە و له‌م به‌سته‌ره‌دا فۆڕم پڕبکەوە

https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSd71y8LIZWyc6sKZb2tdf7zD8wiYm3ZYJbBZ47SQbaGk5JEdA/viewform?pli=1