سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ماڵئاوايى له‌ كونسولى فه‌ره‌نسا کرد

دوێنێ، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ئۆليڤيێ ديكۆتينى، كونسولى گشتيى فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد كە بۆ ماڵئاوايى و به‌بۆنه‌ى كۆتاييهاتنى ئه‌ركييه‌وه، سەردانی سەرۆكی هەرێمی كردبوو.

له‌ ديدارێكدا سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان، نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى بۆ ئه‌رك و هه‌وڵه‌كانى ديكۆتينى بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و فه‌ره‌نسا دووپات كرده‌وه‌ و هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ پۆست و ئه‌ركى تازه‌يدا بۆ خواست.
لاى خۆيەوه‌ كونسولى گشتيى فه‌ره‌نسا سوپاس و پێزانينى پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان، نێچيرڤان بارزانى و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ هاوكارى و پشتگيرييان له‌ ئه‌ركەكانى و هيواى خواست به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌گه‌ڵ جێگره‌وه‌كه‌ى به‌رده‌وام بن، هه‌روه‌ها به‌ پێزانينه‌وه‌ باسى له‌ ڕۆڵى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كرد له‌ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و فه‌ره‌نسا.
بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.