یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامی لە کوردستان پێشوازی لە ژمارەیەک پیاوی ئایینیی مەسیحی دەکات

یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامی لە کوردستان پێشوازی لە ژمارەیەک پیاوی ئایینی مەسیحی کرد، کە پێکھاتبوون لەھەریەک لە مەتران ماڕ بەشار مەتی وەردە، سەرۆکی ئەسقوفەکانی ھەولێر لە کەنیسەی کلدانی کاسۆلیکی، مەتران ماڕ نیقۆدیمۆس داود مەتی شەرەف سەرۆکی ئەبرەشیەی مووسڵ و کەرکووک و ھەرێمی کوردستان لە کەنیسەی سریانی ئەرسەدۆکس و نیافەتی ئەسقوف ماڕ ئەبریس یۆخەنا، ئەسقوفی کەرکووک و دیانا و یاریدەدەری پاتریارکی لە کەنیسەی ڕۆژھەڵاتی ئاشووری، مەتران نەسنائێل نەزار سەرۆکی ئەبرەشیەی ھەولێر و ھەموو ھەرێمی کوردستان، لە کەنیسەی سریانی کاسۆلیکی، ئەمیل ستێفان ھەریری، ڕاوێژکار لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و خالید ئەلبێر بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مەسیحییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف.

یەکێتیی زانایانی لەبارەی دیدارەکە ئاماژەی بەوە دا کە “لەم دیدارەشدا ھەردوو لایەنەکان دووپاتیان کردەوە کە ئەم پێکەوەژیانەی لە هەرێمی کوردستان هەیە، ئەرکی هەموو لایەکە کە کار بکات بۆ بەھێزکردنی پەیوەندییەکان و ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیان.”