ئەمرۆ یەکشەممە (2ــی تەمموزی 2023)، لە راگەیاندراوێکدا پارێزگای هەولێر، رایگەیاند، بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر، مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و ئارى محەممەد، بەڕێوەبەرى گشتیى ئاو و ئاوەڕۆى هەرێم، لە دیوانی پارێزگای هەولێر، کۆبوونەوەیەکى تایبەت سەبارەت بە پلان و بەرنامەى پارێزگاى هەولێر بۆ چارەسەرکردنى گرفت و کێشەکانى ئاوى ماڵان ئەنجامدرا.
بە گوێرەی راگەیاندراوەکەی پارێزگای هەولێر، لەکۆبوونەوەکەدا کە هەریەک لە بەڕێوەبەرانى ئاو و ئاوەڕۆى ناوشار و دەوروبەر و بەڕێوەبەرى قەیرانەکانى پارێزگا و بەرێوەبەرى ژمێریارى پارێزگا ئامادەى بوون، پارێزگارى هەولێر تیشکى خستەسەر چارەسەرکردنی گرفتەکانى ئاو لە سنوورى پارێزگاى ههولێر، لەوبارەیەشەوە هەردوو بەڕێوەبەرایەتى ئاو و ئاوەڕۆى ناوشار و دەوروبەرى راسپارد لە زووترین کاتدا دەستکراوەبن و دەست بە جێبەجێکردنى پڕۆژەکان بکەن بۆ چارەسەرکردنى هەر کێشە و گرفتێکى ئاو لە هەر شوێنێک هەبێت، لەوانەش لێدانى بیرى و چاککردنەوە و چارەسەرکردنى گرفتە تەکنیکیەکانى ترى بیرەکان.
هەروەها، باس لەوەشکرا، بەهۆی کێشەى كهمی ئاوی خواردنهوهی ماڵان له بهشێك له گهڕهكهكانی شارى ههولێر و قەزا و ناحییە و گوند و ناوچەکانى ترى سنوورى پارێزگاى هەولێر، پارێزگارى هەولێر دووپاتى کردەوە، کە هەردوو بەڕێوەبەرایەتى تەواوى هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ دەربازبوون لەو گرفتانەى هەن و جەختی لەسەر خێراترکردنى پڕۆسەى لێدانى بیرى ئاوى خواردنەوەى بەدیل و نوێ لە هەولێر و دەوروبەر و نۆژەنکردنەوەى بیرەکان کردەوە.
بەگوێرەی راگەیاندراوەکەی پارێزگای هەولێر، لە کۆبوونەوەکەدا ئەوەشیان خستەڕوو، هەر هاووڵاتییەک لە سنووری هەر شەش بەڕێوەبەرایەتى شارەوانییەکەى هەولێر گرفت و کێشەى کەمى ئاوی هەبێت، بۆ چارەسەرکردنى دەتوانێت رۆژانە لە کاتژمێر( 8 )ى بەیانی تاکو کاتژمێر ( 10 )ى شەو پەیوەندی بەو ژمارە تەلەفۆنانەوە بکات:-
سنوورى شارەوانى یەک
سنووری شارەوانی دوو
سنووری شارەوانی سێ
سنووری شارەوانی چوار
سنووری شارەوانی پێنج
سنوورى شارەوانی شەش