شه‌قامێكی نوێی 30 مه‌تری له‌ هه‌ولێر دروست ده‌كرێت

سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر رایگه‌یاند: “پرۆژەی دروستکردنی شەقامێکی 30 مه‌تری لە گەرەکی هەولێری نوێ، بە گوژمەی 170،000،000 ملیۆن دینار، لەسەر داهاتی 15٪ی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، بە شێوەی بەڵێندەرایەتی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سێ خرایە بواری جێبەجێکردن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، ئەم شەقامە بە شەقامێکی سەرەکی دادەنرێت کە درێژییه‌كه‌ی نزیکەی 800 مه‌تره‌، لە ئێستاشدا کارکردن تێیدا بەردەوامە و لە بڕگەی لێدانی کربستۆنە، تایبەتمەندی و گرنگی ئەم شەقامە له‌وه‌دایه‌ كه‌ دەبەسترێتەوە بە دوو شەقامی سەرەکیی60م و 30م، لە هەمان کاتدا بە 14 شەقامی دیکەی شەقامە ناوخۆیەکانی گەرەکی هەولێری نوێ دەبەسترێتەوە، ئەمەش دەبێتە ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیان و لە ئایندەیەکی نزیکدا بە رووی هاووڵاتیاندا دەکرێتەوە.