وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م راگه‌یه‌نراوێكی سه‌باره‌ت به رووداوی بێرێزیکردن و سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە وڵاتی سوید له‌لایه‌ن په‌نابه‌رێكی عێراقییه‌وه بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئەو رەفتارەی بە دوور لە بەھای مرۆڤایەتی و دژی بنەماکانی دیموکراسی و پێکەوەیی و ئاینداری وەسف كرد.
وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند “بەتوندی ئیدانەی بێرێزیکردن و سوتاندنی قورئانی پیرۆز دەكه‌ین کە لە وڵاتی سوید لەلایەن ھاووڵاتییەکهوه ئەنجامدراوە”.
ڕاشیگه‌یاند “ئەم رەفتارە دوورە لە بەھای مرۆڤایەتی و دژی بنەماکانی دیموکراسی و پێکەوەیی و ئایندارییە”.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف داواشی كرد “پێویستە دەزگا پەیوەندیدارەکان لەو وڵاتە، ڕێگری یاسایی لەم شێوە رووداوانە بکەن و بکەری سەرەکیش ڕووبەڕووی دادگا بکەنەوە”.
رۆژی سێشه‌می ڕابردوو پەنابەرێکی به‌ڕه‌گه‌ز عێراقی لە وڵاتی سوید هەستا بە بێرێزیکردن و سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە بەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵم، ئەم کارەی په‌نابه‌ره عێراقییه‌كه کاردانەوەی زۆری لە وڵاتانی ئیسلامی بەدوای خۆیدا هێنا، لای خۆشییه‌وه حکوومەتی عێراق بە فەرمی ئیدانەی ئەو رەفتارەی کرد.
هه‌ر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا ئیدانه‌ی رووداوه‌كه‌ی كرد و ڕایگه‌یاند “سەرکۆنەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکەم و داواکارم هەموو کتێبە ئاسمانییە پیرۆزەکان رێزلێگیراوبن لە هەموو شوێنێک و رێگە بگیرێت لە تێکدانی پێکەوەژیان”.