ئاسایشی هەولێر کەسێکی بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کرد

ئاسایشی هەولێر لە یەکەم ڕۆژی جەژندا دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی دزیکردن ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەش دا کە لە کاتی دەستگیرکردنی دەستبەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەردا گیراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 28ـی 06ـی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: بە تۆمەتی دزیکردن تۆمەتبار (ع. م. ئـ) دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگر کرا.

ڕاشیگەیاند: لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەستمانبەسەر کەلوپەلی بەکارهێنان و بڕێک ماددەی هۆشبەر و هەروەها چەند ئامێرێکی تایبەت بە شەڕکردن و دزیکردن گرت.

ئاسایشی هەولێر جەخت دەکاتەوە کە بۆ پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتییان هێزەکانیان بەردەوام لە ئەرکدان