کەشناسی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە داوە کە ئەمڕۆ پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە، سبەش پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و ئەگەری خۆڵبارینێکی کەم هەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە 26ـی 06ـی 2023 ڕایگەیاند: کەشی ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، خێرایى با مامناوەند (15 – 25) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، لە کاتەکانی دوای نیوەرۆ بۆ ماوەیەکی کەم بەرز دەبێتەوە بۆ سەروی 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشوور و باشووری ڕۆژئاوای هەرێمی کوردستان، هەروەها مەوداى بینین لەنێوان ( 8 – 10 ) کیلۆمەتر دەبێت.
سەبارەت بە پلەکانی گەرمای ئەمڕۆش ئاماژەی بەوە داوە کە پلەکانى گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
کەشناسی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەشوهەوای سبەی سێشەممە 27ـی 06ـی 2023 ڕایگەیاند: کەشی ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان، خێرایى با لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 25 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، ئاراستەی با باکوری ڕۆرئاوا دەبێت، مەوداى بینین لەنێوان (8 – 10) کیلۆمەتر دەبێت.
سەبارەت بە پلەکانی گەرما کەشناسی ئاماژەی بەوە داوە کە پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (2-3) پلە بە بەراورد بەتۆمارەکانی ئەمڕۆ.
کەشناسی هەرێمی کوردستان بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی سێشەممەی بە پلەی سیلیزی خستووەتەڕوو:
هەولێر: 40 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 36 پلەى سیلیزى
دهۆک: 37 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 41 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 38 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 26 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 39 پلەى سیلیزى
سۆران: 38 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 42 پلەى سیلیزى