پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

ئه‌مڕۆ و سبه‌ی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ كۆتایی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایار دێت 

وەزارەتی دارایی بڵاویكردەوە كە ڕۆژی شەممە 24-6-2023، دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت و تا پێش جەژن مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران دابەش دەكرێت.
بەگوێرەی ئەو خشتەیەی  كە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە  بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆدووشه‌مم26-6-2023 و سبه‌ی سێشه‌م مووچه‌ی هه‌ریه‌ك له‌ شوێنه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌،خانه‌نشینی شارستانی،خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌ دابەش دەكرێت.
هه‌ر سبه‌ی سێشه‌م مووچه‌ی شوێنه‌كانی: سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم،سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان،سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران،خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی،شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار،رۆشنبیری و لاوان،ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ كردن،كاره‌با دابه‌شده‌كرێت.

به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ش كۆتایی به‌ مووچه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 5ی فه‌رمانبه‌ران دێت.