پارێزگای هەولێر لە راگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە: “دوابەدوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی دیوانی پارێزگای هەولێر و لە چوارچێوەی ڕاسپاردنی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان لەلایەن پارێزگاری هەولێر بۆ بەردەوامیدان بە هەڵمەتى بڕینی سهرپێچی و زێدهڕۆییهكانی سهرتۆڕی ئاوى پاکى ماڵان و لێپێچینەوە کردن لەگەڵ هەموو ئەوکەسانەى ئاو بەفیڕۆ دەدەن.”
ئەوەش خراوەتە روو: “بەهۆی کارنەکردن بە سیستەمی ڕیسایکلین و بەفیڕۆدانی ئاوی پاکی ماڵان و بوونە هۆکاری کەمکردنەوەی ئاوی گەڕەکەکانی شاری ھەولێر، لە لایەن سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر و هەر شەش بەڕێوەبەرایەتییەکانی، ژمارەیەک لە شوشتنگەکان داخران.”