بە فەرمانی (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی كوردستان تیمی تەندروستی وەزارەتی تەندروستی سێ نۆرینگەیان بۆ پشكنین و چارەسەری حاجیان كردوەتەوە

.

تیمە پزیشكیەكانی كوردستان كە یاوەری حاجیاندەكەن و لە نزیكەوە چاودێری تەندروستیان دەكەن، سێ نۆرینگەیان لە شوێنە جیاوازەكان كردوەتەوە و ڕۆژانە چارەسەری پزیشكی پێشكەشی حاجیان دەكەن.

د. سەرهەنگ جەلال بەڕێوبەری گشتی پلاندانان لە وەزارەتی تەندروستی، كە هاوكات سەرپەرشتیار و یاوەری تیمی تەندروستییە ڕایگەیاند: لە سەرەتای هاتنی حاجیانەوە بۆ ووڵاتی سعوودیە، سێ نۆرینگە ئامادەكراوە و تا ئێستە زیاتر لە چوار هەزار حاجی خزمەتگوزاری تەندروستییان پێشكەشكراوە.
د. سەرهەنگ جەلال گوتیشی: بۆ تەواوی تیمەكانمان دەرمانی پێویست دابینكرا وە و ڕۆژانە خزمەتگوزاریی تەندروستی زۆر باش پێشكەش بە حاجیان دەكەین، وە پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی بە دڵسوزییەوە كارەكانیان ئەنجامدەدەن هاوكات جگە لە چارەسەری ڕۆژانە ڕێنمای خۆپارێزیان پێدەدرێت تاوەك تەندروست و سەلامەت بن.

تیمی تەندروستی كوردستان، بە هەماهەنكی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەریمی كوردستان وبەڕێوبەرایەتی گشتی حەج و عەمرە ساڵانە یاوەری حاجیان دەكەن بە مەبەستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی و دابینكردنی پێداویستی پزیشكی بۆیان.
ماکوان عیزەت