نووسراوێک بۆ وەزارەتی نەوتی عێراق كراوە تاوەکووو نرخی بەنزین بە هەمان نرخی پارێزگاکانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکرێت.
پەرلەمانتارێکی عێراقیش دەڵێت: “دەبێت دوای جەژن ئەو گفتوگۆیە لەگەڵ عێراقدا بکرێ، کە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێمی کوردستانیش دابین بکرێ، چونکە ئەوە ڕێککەوتنی لەسەر کراوە.”
ئارى كاكهشین، بهڕێوهبهرى دابهشكردنى سووتهمهنیی ههولێر ڕایگهیاند: “وەزارەتی سامانە سروشتییەکان نووسراوی ئاراستەی وەزارەتی نەوتی عێراق کردووە، بۆ ئەوەی نرخی بەنزین بە هەمان نرخی پارێزگاکانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکرێت، چونکە پێشتر لەمبارەوە ڕێککەوتن لەنێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵدا کراوە.”